٢١ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١١:٥١
دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی تورکیا دژی شانە نوستووەکانی داعش

هێزەکانی ئاسایشی تورکیا سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (شەممە) ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیری ٢٤ تیرۆریستی داعشی لە ئەنقەرە دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی Haber ۷، هێزەکانی ئاسایشی تورکیا سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (شەممە) ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیری ٢٤ تیرۆریستی داعشی و تێکشکاندنی شانە نوستووەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ئەنقەرە دەست پێکرد.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، هێزەکانی ئاسایشی تورکیا لە هەڵمەتێکی بەربڵاو هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ٢٤ کەسی داعشی و لەوان ٤ هاووڵاتی تورک، ١٨ هاووڵاتی عێراقی و ٢ هاووڵاتی سووریا کە وەک شانی نوستووی ئەو گرووپە تیرۆریستییە چالاک بوون و تا ئێستا توانیویانە ٢٢ کەسیان قۆڵبەست بکەن.

342/